ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی
به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی
حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری
هه‌فت ته‌په ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر،
جه‌ختیان له‌سه‌ر دابین كردنی خواسته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌لانانی خاوه‌نانی
ئێستای شیركه‌ت بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی” هه‌روه‌ك
جاران خۆ له ئه‌نجام دانی كاروباری پێوه‌ندیدار به خواسته یاساییه‌كانی
كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌بوێرێت. ده‌شڵێن: جگه له په‌رداخت نه‌كرانی بڕی دوو
مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشیان ته‌نیا تا مانگی پووشپه‌ڕ به
سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت كراوه.
No comments:
Post a Comment